
مەقامی دەلالۆ لە شێرکۆ بێکەس نەمرە و مامۆستا ناسر رەزی دواتر کردوویەتی بە گۆرانی
ئەم نوسراوە لە سایتی "موزیک کوردی" یەوە وەرگیراوە
دەلالۆ دەلالۆ دەلالۆ هەستەوە
تۆ زریانی و سواری ئەسپە شیەکەت بەوە
هەستەوە بە بەن سامۆتەی زینەوە
تفەنگەکەت، قەڵەمەکەت
گوارەی سووری گوێچکەی مێژوون
هێشتا ھەر دەلەرێنەوە
دە ... هەستەوە
دەلالۆ، لالۆ، لالۆ، هەستەوە
هەموو هاتووین بەسەر سەری ئەم هەوارە نوێیەتەوە
وەک شۆڕابەی برژانگ هەڵوەریوی پاییز
گڵمتکی ئاڵ هەڵگەڕاوی سەر مەزارەکەت ماچ دەکەین
دەلالۆ، دەلالۆ، هەستەوە
بەفر بیستی، هات لە دوو را له شاھۆوە
بەرەو سیروان کلوو کلوو واکەوتنە ڕێ
ورێژەی دەلاڵو
گوڵان بیستیان ها لە دووڕا
لە هەولێر و سابڵاخەوە
لە قامیشلی و بۆتانەوە بەرەو گوڵوانی دڵەکەت
چەپک، چەپک وا کەوتنە ڕێ
دەلالۆ، دەلالۆ، لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شیەکەت بەوە
دە هەستەوە ئەستێران جڵەوت دەگرن
ئارەقەی زەنگۆڵ زەنگۆڵی
لامل و نێو چاوت دەسڕن
دەلالۆ، دەلالۆ، لالۆ هەستەوە
هێشتا زوو بوو، زوو بوو زوو
وادەی ئەم کۆچە کوا ھەبوو
دەلالۆ لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شیەکەت بەوە
سەر بەرەوە وا وەرەوە
هۆبە هۆیە و زایەڵەیە
ڕێبنەندان و بەفرانبارە
دەلالۆ دەلالۆ لالۆ هەستەوە
سواری ئەسپە شێ کەت بەوە
بەستە
تۆ بارانی وەرزی مۆژدەی ئای لالۆ گیان لالۆ
بە سەرمانا دەباری ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
هەتاو ڕێتە و نێرگز چاوتە ئای لالۆ گیان لالۆ
لە گیانمانا ڕووباری ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
لە ئاسمانی یادی تۆدا ئای لالۆ گیان لالۆ
من چریکەم باڵ دەگرێ ئای لالۆ گیان لالۆ
نه مردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
وەک ئەوینت بەستەی منیش ئای لالۆ گیان لالۆ
هەموو دنیا دەگەڕێ ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
پێشم کەوە گوڵ ئەستێرەی ئای لالۆ گیان لالۆ
خۆشەویستی شەوانم ئای لالۆ گیان لالۆ
من بەبێ تۆ ڕێی چوونەوەی ئای لالۆ گیان لالۆ
کوردستانم نازانم ئای لالۆ گیان لالۆ
نەمردووی هەر ماوی تۆ ئای لالۆ گیان لالۆ
|
امتیاز مطلب : 2
|
تعداد امتیازدهندگان : 1
|
مجموع امتیاز : 1
|
22 / 4 / 1398 ساعت 21:16 |
بازدید : 883 |
نویسنده :
علیرضاحسینی سقز
| ( نظرات )
|
ھەنبانە بۆرینە :: وەرگرتنی پرۆگرامی ھەنبانە بۆرینە بۆ ڤیندۆز

ھەنبانە بۆرینە فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی (ھەژار) نووسیویەتی و ماجید مەردۆخ ڕۆحانی پێداچووەتەوە. ھەنبانە بۆرینە بە دوو شێوەی یەک بەرگی و دوو بەرگی لە چاپ دراوە و چاپی یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٠ لە تاراندا بووە. لە ھەموو شێوەزارەکان و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردی لەم وشەدانەدا کەڵک وەرگیراوە و ھەوڵی ئەوە نەدراوە تەنیا وشەیەکی شێوەزارێک پەسەند بکرێت و ئەوانی تر لاببرێن. ئەلفوبێ و شێوازی نووسینی کوردی لەم فەرھەنگەدا جیاوازە و تایبەتە و لە پێشەکیی پەرتووکەکەدا لەسەری قسە کراوە.
وەرگرتنی پرۆگرامی ھەنبانە بۆرینە
بۆ وەرگرتنی ئەم پرۆگرامە بەنرخه لێره
کلیک بکەن
|
امتیاز مطلب : 6
|
تعداد امتیازدهندگان : 2
|
مجموع امتیاز : 2
|
22 / 4 / 1398 ساعت 21:16 |
بازدید : 782 |
نویسنده :
علیرضاحسینی سقز
| ( نظرات )
|
مۆسیقا و مێژوی سترانی کوردی

کورد وەک ڕەچەڵەک و بنەچە، دەچێتەوە سەر ماد کە ٧٠٠ ساڵ پێش لە دایک بوونی مەسیح دەسەڵاتێکی گەورەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە داوێنی چیای زاگرۆس دا ھەبووە. دوای ١٥٠ ساڵ حوکمڕانی، کوورشی ھەخامەنشی وەک نوێنەری فارس، دەسەڵاتی لە ماد زەوت کردووە و لەو کاتەوە تا ئێستا فارس وەک نەتەوەی فەرمانڕەوا حاکمە.
دژایەتی فارسی دەسەڵاتدار لەگەڵ ماد (باوکە گەورەی کورد) دا بە شێوەیەکی ئەوتۆ بەڕێوە چووە کە ڕێگای گەڕانەوەی بە ماد نەداوە جارێکی تر بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات و تێکۆشاوە تەواوی ئاسەواری ئەو ١٥٠ ساڵەی حوکمداری ماد بشێوێنێ و بیخاتە سەر خەرمانی دەسەڵاتی خۆی. ئەم شێواندن و داگیرکردنە گرفتێکی وای بۆ پسپۆڕان و لێکۆڵەرەوانی بواری مێژوو و دێرینە ناسی خوڵقاندووە کە زۆر بە زەحمەت بتوانن گرێ کوێرەی نێوان ١٥٠ ساڵ دەسەڵاتداری ماد و دواتر بدۆزنەوە و پێکەوەی گرێ بدەن. لە درێژەی ئەو سیاسەتەی فارسی فەرمانڕەوادا نەتەوەکانی تری غەیرە فارسی دانیشتووی ئێران، خراونەتە پەراوێزەوە و نەتەوەی باڵا دەست کە فارسە، ھەموو سامانە گشتی یەکانی گەلانی ئێرانی خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. یەکێک لەو سامانە نەتەوەیی یانە، مۆسیقایە. دواتر لە درێژەی وتارەکەدا لە سەر ئەم تەوەرەیە پتر دەدوێین.
مێژووی تەمەنی ھونەری گۆرانی لە ھونەری مۆسیقا کۆن ترە. ئەگەر بمانەوێ تەمەنی گۆرانی کوردی دەست نیشان بکەین، دەبێ لەو کاتەوە دەست پێ بکەین کە کورد بوونی ھەیە.
بۆ خوێندنەوەی گشت نووسینەکە تکایە لە سەر ادامەی مەتلەب کلیک بکەن.
|
امتیاز مطلب : 2
|
تعداد امتیازدهندگان : 1
|
مجموع امتیاز : 1